بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جوزێپ بۆرێڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا لە چاوپێکەوتنی لە گەڵ کەناڵێکی فەرەنسی دانی بەوەدا ناوە کە پێدانی بەڵێنی ئەندامبوونی ناتۆ بە ئۆکرانیا هەڵە بووە.
ناوبراو وتی: ئێمە پێشنیاری وەهامان کردووە کە نەدەکرا دەستەبەر بکرێت، بە تایبەت ئەوەی کە ئەندامبوونی ئۆکرانیا لە ناتۆ مسۆگەر نەبوو، من پێم وایە کە تووشی هەڵە بووین بەڵێنی وەهاماندا و بۆمان جێبەجێ نەکرا.
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی ئەورووپا هەروەها دانی بەوەشدا نا کە وڵاتانی ڕۆژئاوا لە پەیوەندییەکانیان لە گەڵ ڕووسیا هەڵەیان هەبووە و وتی کە دەرفەتی نزیککردنەوەی ڕووسیامان بە ڕۆژئاوا لە دەست داوە./.