بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سرگێی ڕیابکۆف ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە مۆسکۆ لە زووترین کاتدا ناوی کەسانی پەیوەندیدار، سیاسەتمەداران و بەرپرسانی وڵاتانی ڕۆژئاوا لە ڕیزی سزا و گەمارۆکانی خۆیدا بڵاو دەکاتەوە.
ناوبراو وتی کە ڕیزی گەمارۆکان ئامادە کراوە و بە شێوازی ڕۆژانە کاری لە سەر دەکەین.
ڕیابکۆف وتی کە وڵاتانی ڕۆژئاوا بە ئاشکرا شەڕی ئابورییان لە دژی ڕووسیا ڕاگەیاندووە.
جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە هەمان کاتدا جەختیکردەوە کە وڵاتەکەی توانای ئەوەی هەیە کاریگەری و زیانەکانی ئەو گەمارۆیانە دابەزێنێت./.