بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد جەعفەر سەدر ئەو کەسەی کە چەند ڕۆژێک دەبێت ناوی زیاتر لە میدیاکان و شەقامی سیاسی عێراق دەبیسرێت. بە تایبەت لە پاش وتووێژە تەلەفوونییەکەی سەید موقتەدا سەدر لە گەڵ نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا.
محەممەد جەعفەر سەدر کێیە؟
ناوبراو لە دایکبووی ساڵی 1970 ی شاری نەجەفە، خێزاندار و خاوەنی چوار کچ و دوو کوڕە.
بەدەر لە خوێندنی ئائینی، خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە بواری کۆمەڵناسی لە زانکۆی لوبنان و شارەزایی تەواوی لە سێ زمانی عەرەبی، ئینلیزی و فارسیدا هەیە.
محەممەد جەعفەر سەدر تەنیا منداڵی محەممەد باقر سەدر مەرجەعیەتی ئائینی شێعەکانە کە لە لایەن سەدام دیکتاتۆری پێشووی عێراقەوە لە ساڵی 1980 لە سێدارە درا. هەروەها کوڕە مامی سەید موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدرە.
ناوبراو لە شوباتی ساڵی 2020 بووەتە نوێنەری عێراق لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی دەریاوانی ناسراو بە ئیمۆ. لە ساڵی 2019 تا ئێستا باڵیۆزی عێراقە لە لەندەن. هەروەها ساڵی 2010 ئەندامی پەرلەمانی عێراق بووە و لە ساڵی 2009 وەک ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە چالاکیی کردووە./.