بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جۆزێپ بۆڕێڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا هەواڵی ڕاگرتنی دانوستانەکانی ڤیەننای بە هۆکاری دەرەکی ڕاگەیاند.
ناوبراو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە دەقی کۆتایی ڕێکەوتنی ڤیەننا ئامادەیە لە سەر مێزە.
وتیشی کە وەک ڕێکخەری دانوستانەکان، درێژە بە پەیوەندییەکان لە گەڵ سەرجەم لایەنەکان و بە تایبەت ئەمریکا بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە دەدرێت.
پێشتریش حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە وتووێژی لە گەڵ ناوبراو ڕەخنەی لە سیاسەتی ئەمریکا لە دانوستانەکانی ڤیەننا گرتبوو./.