بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕیاز مالیکی وەزیری دەرەوەی فەڵەستین جەختیکردەوە کە حکومەتی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی جۆبایدن پابەندی هیچ یەک لەو بەڵێنانە نەبووە کە پێشتر بە دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستینی داوە.
ناوبراو ئەمڕۆ هەینی 11 ی ئادار لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئەنتالیا لە گەڵ مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووە.
لەو کۆبوونەوەدا دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە تاوتوێ کرا و وەزیری دەرەوەی تورکیا هاوتا فەڵەستینییەکەیی لە سەردانەکەی سەرۆکی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ ئەنکەرە و دانوستانەکانی نێوان هەر دوو لا ئاگادار کردەوە.
ئۆغلۆ ڕایگەیاند کە پتەوبوونی پەیوەندییەکانی ئەنکەرە و تەل ئەبیب بە واتای ئەوە نییە کە تورکیا واز لە پاڵپشتی لە مافەکانی گەلی فەڵەستین دێنێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە گرووپەکانی خۆڕاگریی فەڵەستین بە توندی ڕەخنەیان لە سیاسەتی تورکیا بۆ نزیکبوونەوە لە ڕژێمی زایۆنیستی گرتووە./.