بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سەبارەت بە دانوستانەکانی لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا وتی کە ئۆکرانیا کەسانی سڤیلی بەدیل گرتووە و وەک قەڵغانی مرۆیی لە بەرامبەر هێرشەکانی ڕووسیا بەکاریان دێنێت.
لاوڕۆڤ وتی: بە وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیام ڕاگەیاند کە مۆسکۆ پێشنیارەکانی خۆیی خستووەتەڕوو و چاوەڕوانی وەڵامەکانی دەکات.
ناوبراو ناردنی چەکی وڵاتانی ڕۆژئاوای بۆ ئۆکرانیا بە مەترسیدار ناو برد و وتی کە ئەم سیاسەتەی وڵاتانی ڕۆژئاوا تەنیا شەڕ و پێکدادانەکان زیاتر دەکات.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: ئێمە هێرشمان نەکردووەتە سەر ئۆکرانیا و ویستی داگیرکردنی ئەو وڵاتەمان نییە بەڵام گەیشتینە خاڵێک کە هەڕەشە لە سەر ئاسایشی نیشتمانیی ئێمە هەبوو.
وتیشی کە دەمانەوێت ئۆکرانیا وڵاتێکی دۆست و ناسەربازی بێت و هەڕەشە لە سەر ڕووسیا نەبێت./.