بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یارییه‌كه له چوارچێوه‌ى گه‌ڕى 23ـى خولى نایابى كوردستان بۆ تۆپی پێ ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه له‌سه‌ر یاریگه‌ى ئاشتى به‌رێوه‌چوو .
به درێژاى یارییه‌كه لێزمه‌ى بارین بارین كه‌شى یارییه‌كه‌ى داپۆشیبوو ، له گێمى یه‌كه‌م هه‌ردوو یانه بێگۆڵ هاتنه ده‌ره‌وه .
له گێمى دووه‌مى یارییه‌كه باكۆ عومه‌رى یاریزانى سیروانى نوێ ته‌نیا گۆڵى یارییه‌كه‌ى تۆماركرد‌و یارییه‌كه‌ش به‌و ته‌نیا گۆڵه كۆتایهات .
به‌و ئه‌نجامه سیروانى نوێ به 43 خاڵ پێشه‌نگى خوله‌كه‌ى گرته ده‌ست و هندرێنیش به 40 خاڵ له پله‌ى دووه‌مه .
له یارییه‌كانى تر‌ى ئه‌مرۆ ، پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر 2-1 له چه‌مچه‌ماڵى برده‌وه‌و ده‌ربه‌ندیخان و ئاراراتیش بێگۆڵ بوون .