جام کوردی | JAMEKURDI
شەممە, حوزه‌یران 21, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home ڕاپۆرت

بۆ تورکیا لەم کاتەدا ڕووی هێنایە پەیوەندی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی؟

جام کوردی – سەردانەکەی سەرۆکی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ تورکیا و ئاشکرابوونی سیاسەتی دووفاقیی ئەنکەرە و بە تایبەت ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کاردانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە.

ئازار 10, 2022
in ڕاپۆرت
A A
0

RelatedPosts

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس

شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان

دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بۆ نزیکبوونەوەی تورکیا و ئەردۆغان لە ڕژێمی زایۆنیستی چەندین هۆکار ڕۆڵیان هەبووە کە لە درێژەدا ئاماژەیان پێ دەدرێت.

1 – بوونی لۆبی جولەکە لە ئەمریکا

لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەمریکا بە چەند هۆکارێک ڕووی لە ئاڵۆزبوون و گۆڕانکاری کرد، بۆ نموونە، دەستێوەردانی واشنتن لە کودەتاکەی ساڵی 2016 ی تورکیا و ڕێگری لە ڕادەستکردنەوەی فەتحوڵڵا گویلەن وەک سەرکردەی ئەو کودەتا بە حکومەتی ئەنکەرە سەرەڕای داواکاری بەردەوامی ئەردۆغان، پاڵپشتی دارایی و سەربازیی ئەمریکا لە کوردانی سوریا کە بە لای ئەنکەرەوە وەک باڵێکی پەکەکە و بە تیرۆریست دەناسرێن، ڕێگری لە ڕادەستکردنی فڕۆکە شەڕکەرەکان ئێف 35 و بەلاوەنانی تورکیا لەو پرۆژەیە بە بیانووی کڕینی سیستەمی ئێس 400 ی ڕووسیا بۆ بەرگری مووشەکی، تێڕوانینی نەرێنیی جۆبایدن بەرامبەر بە ئەردۆغان و پاڵپشتیی لە پارت و لایەنە سیاسییەکانی نەیاری سەرۆک کۆماری تورکیا، سەپاندنی سزاکانی ئەمریکا لە لایەن کۆنگرێسەوە بە بیانووی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکان و …….. .

بوونی ئەم کێشە و ناکۆکییانەی نێوان ئەنکەرە و واشنتن گوشارە ئابورییەکانی سەر تورکیای لە ساڵانی ڕابردوو زیاتر کرد. دابەزینی بەرچاوی بەهای لیر، بەرزبوونەوەی کەم وێنەی ڕێژەی هەڵئاوسان، دابەزینی ڕێژەی وەبەرهێنانی دەرەکی لە تورکیا و …. بە چەندین نموونەی کاریگەریی ئەو ناکۆکییانە لە سەر کەرتی ئابوری تورکیا دادەنرێت. ئەردۆغان هەوڵی تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە دژوارە ئابورییە دەدات و ئەمەش بووەتە خاڵێکی لاوازی ناوبراو و وایکردووە کە پێگەی جەماوەریی ڕوو لە دابەزین بکات بە شێوازێک کە لە ماوەی 18 ساڵی ڕابردوو کەم وێنە بووە.

پەیوەندی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی و بەکارهێنانی لۆبی جولەکە لە ئەمریکا بۆ کەمکردنەوەی گوشارەکان و باشترکردنی پەیوەندییەکانی واسنتن لە گەڵ ئەنکەرە، گرنگترین ئامانجی ئەردۆغان لە دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانە لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی. بۆ تورکیا بەشداری لە پرۆژەی وەبەرهێنانی ئێف 35 و تەیارکردنی هێزی ئاسمانیی تورکیا خاڵێکی گرنگە. بەردەوامیی پاڵپشتییەکانی ئەمریکا لە کوردانی سوریا بۆ تورکیا وەک هەڕەشە لە سەر ئاسایشی نیشتمانیی ئەم وڵاتە دادەنرێت. هەر بۆیە تورکیا لەم سیاسەتەی بۆ نزیکبوونەوە لە ڕژێمی زایۆنیستی ویستی گەیشتن بە چەند ئامانجێکی هەیە.

2 – تورکیا لە ڕێکەوتنی نێوان ئێران  و وڵاتانی زلهێزی جیهان نیگەرانە

هەر کات ئەگەری ڕێکەوتنی ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاوا لە دۆسیەی ناوەکیدا زیاتر بوو، بە هەمان ڕێژە نیگەرانییەکانی سعوودیە، تورکیا، ئیمارات و بە تایبەت ڕژێمی زایۆنیستی لە بەهێزبوونی پێگەی ناوچەیی ئێران زیاتر بوو.

تێڕوانینێک لە سەر ڕووداوە مێژووییەکانی تورکیا و ئەمریکا لە دەیەکانی ڕابردوو بە تایبەت لە سەردەمی دەسەڵاتدارێتی پارتی داد و گەشەپێدان پیشان دەدات کە تێڕوانینی دیمۆکراتەکان بەرامبەر بە ئێران میانەڕۆ و نەرم بووە بەڵام بەرامبەر بە تورکیا تێڕوانینێکی توند بووە. پەیوەندییەکانی تورکیا لە سەردەمی کۆماریخوازەکان بە پێی پێویستیی واشنتن بە تورکیا و وڵاتانی ناوچەکە لە دژایەتی تاران، بەردەوام باشتر لە پەیوەندییەکانی واشنتن و ئەنکەرە لە سەردەمی دیمۆکراتەکان بووە. سەردەمی بۆش و ترەمپ بە نموونەیەکی گەرمی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و تورکیا دادەنرێت و بە پێچەوانەوە لە سەردەمی ئۆباما و بایدن ئەو پەیوەندییانە هێندە گەرم و گوڕ نەبووە.

پێدەچێت کە تورکیا و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە لە ئەگەری ڕێکەوتنی ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاوا بەوە گەیشتوون کە پێگەی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی تاران بەرەو گۆڕانکاری دەڕوات و هەر بۆیە هەوڵ دەدەن بە هاوکاری و نزیکبوونەوە لە یەکتر ڕێگری لەم دەستڕۆیشتووییەی ئێران بکەن. تورکیا باس لەوە دەکات کە لە سەردەمی ئۆباما پێگەی ئێران لە ناوچەکە بەهێز بوو و دەستڕۆیشتووییەکەی گەیشتە نزیک مەدیتەرانە و ئێستا نایەوێت ئەمە جارێکی دیکە ڕوو بدات و ناوچەی ژێر کاریگەریی ئێران هێندە بەرفراوانتر بێت.

3 – هاوکاری لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی لە هەلومەرجی کشانەوەی ئەمریکا لە ناوچەکە

دەوترێت کە ئەمریکا بە چەند هۆکارێک هەوڵی کشانەوە لە ناوچەکە یان دابەزینی ئاستی ئامادەبوونی لە ناوچەکە دەدات و بەم هۆیەوە ئەگەری ئەوەش هەیە کە بەشێک لە کاروبارەکانی ڕادەستی ڕژێمی زایۆنیستی بکات. کشانەوەی تەواو لە ئەفغانستان، کەمبوونەوەی ڕێژەی ئامادەبوونی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق، کۆکردنەوەی سیستەمی پاتریۆتی بەرگری ئاسمانی لە سعوودیە و کەمکردنەوەی چەک و کەرەستە سەربازییەکانی لە وڵاتانی دیکەی ناوچەکە پیشاندەری گۆڕینی ستراتیژی ئەمریکایە لە ناوچەکە. لەم هەلومەرجەدا تورکیا هەوڵی نزیکبوونەوەی لە ڕژێمی زایۆنسیتی داوە. هەوڵە دیپلۆماسییەکانی تورکیا لە ئەفغانستانی پاش کشانەوەی ئەمریکا، گۆڕانکارییەکانی ئۆکرانیا و ڕووسیا و هەروەها باسکردن لە ڕێگاچارەی دوو دەوڵەتی بۆ کێشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و فەڵەستین بە هەوڵێک لەم پێناوەدا دادەنرێت.

4 – دابینکردنی تەکنۆلۆژیا و چەکی پێویست لە ڕێگای ڕژێمی زایۆنیستییەوە

دابینکردنی هەندێک لە تەکنۆلۆژیا و کەرەستە سەربازییەکان کە لە لایەن ئەمریکا و ڕووسیاوە بە تورکیا نەدراوە، لە ڕێگای ڕژێمی زایۆنیستییەوە بە ئامانجێکی دیکەی تورکیا دادەنرێت./.

Previous Post

بزوتنەوەی حەماس و جیهادی ئیسلامی فەڵەستین پێشوازی تورکیایان لە سەرۆکی ڕژێمی زایۆنیستی ئیدانە کرد

Next Post

لاوڕۆڤ: دەمانەوێت قەیرانی ئۆکرانیا چارەسەر بکەین

RelatedPosts

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس
ڕاپۆرت

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس

حوزه‌یران 7, 2025
شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان
ڕاپۆرت

شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان

حوزه‌یران 6, 2025
دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن
ڕاپۆرت

دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن

حوزه‌یران 5, 2025
ئیمام خومەینی؛کەسایەتییەک بۆ هەموو مێژوو و هەموو جوگرافیایەک
ڕاپۆرت

ئیمام خومەینی؛کەسایەتییەک بۆ هەموو مێژوو و هەموو جوگرافیایەک

حوزه‌یران 4, 2025
سیخوڕیکردن بۆ ئێران لە ئیسرائیلدا خەریکە دەبێتە دیاردەیەکی بەربڵاو
ڕاپۆرت

سیخوڕیکردن بۆ ئێران لە ئیسرائیلدا خەریکە دەبێتە دیاردەیەکی بەربڵاو

حوزه‌یران 3, 2025
داعش بە “خەلافەتی سێبەر” گەڕایەوە سوریا
ڕاپۆرت

داعش بە “خەلافەتی سێبەر” گەڕایەوە سوریا

حوزه‌یران 3, 2025
Next Post
لاوڕۆڤ: دەمانەوێت قەیرانی ئۆکرانیا چارەسەر بکەین

لاوڕۆڤ: دەمانەوێت قەیرانی ئۆکرانیا چارەسەر بکەین

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020