بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەریک شوالیە باڵیۆزی فەرەنسا لە بەغدا لە گەڵ ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبووە.
لەو کۆبوونەوەدا کە لە باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا بەڕێوەچوو، هەر دوو لا سەبارەت بە دۆخی سیاسی عێراق بیر و ڕایان ئاڵوگۆڕ کرد و هیوای ئەوەیان خواست کە کابینەی نوێی ئەم وڵاتە لە پرۆسەیەکی یاسایی و بە لێک تێگەیشتنی سەرجەم حیزب و لایەنە سیاسییەکان لە زووترین کاتدا پێک بهێندرێت.
هەروەها هەر دوو لا جەختیان لە سەر سەقامگیری عێراق و ڕۆڵی گرنگی لە ناوچەکەدا کردەوە.
شوالیە وتی کە سەقامگیریی عێراق دەبێتە هۆی سەقامگیریی ناوچەکە و فەرەنساش پاڵپشتی لە وتووێژە ناوچەییەکان دەکات.
باڵیۆزی فەرەنسا هەروەها لەو کۆبوونەوەدا پاڵپشتی خۆیی بۆ دانوستانەکانی نێوان ئێران و کۆمەڵەی وڵاتانی 1+4 ڕاگەیاند و جەختی لە سەر ئەوەشکردەوە کە لایەنەکان لە زووترین کاتدا بگەنە ڕێکەوتن./.