بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە بە مەبەستی بەشداری لە سەد و حەفتا و پێنجەمین کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی کۆمکاری عەرەبی سەردانی قاهیرەی کرد.
لەو کۆبوونەوەدا کە لە ئاستی وەزیرانی دەرەوە بەڕێوە دەچێت، چەندین پرسی وەک ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەی لوتکەی کۆمکاری عەرەبی لە جەزایر، دۆسیەی فەڵەستین، کێشەی عەرەبەکان و ڕژێمی زایۆنیستی و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و جیهان تاوتوێ دەکرێت.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاندووە کە فۆئاد حوسێن لە پەراوێزی ئەو کۆبوونەوەدا چەندین کۆبوونەوەی لە گەڵ هاوتایانی عەرەبی خۆی لە چوارچێوەی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و بەرەنگاربوونەوەی مەترسییە هاوبەشەکان دەبێت./.