بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هێرۆکازۆ ماتسۆنۆ ئەمینداری ئەنجومەنی وەزیرانی ژاپۆن ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە حکومەتی توکیۆ هاوکاری کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هاوبەشەکانی لە گرووپی 7 دەکات و لە کاردانەوەی بەرامبەر بە قەیرانی ئۆکرانیا هاوردەی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکانی ڕووسیا قەدەغە دەکات.
ناوبراو لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە هەڵوێستی ژاپۆن بەرامبەر بە قەیرانی ئۆکرانیا وتی: ئێمە دەمانەوێت تاوتوێی ئەو بڕیارانە بکەین کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و دۆستانەکانمان لە گرووپی 7 سەبارەت بەم قەیرانە دەریدەکەن، بە تایبەت ئەو بڕیارانەی کە کاریگەری باشتریان هەیە.
جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە قەدەغەی هاوردەکردنی نەوت و گازی ئەمریکای ڕاگەیاند. بەریتانیاش پێشتر بڕیارێکی هاوشێوەی دەرکردبوو.
سەرەڕای ئەمەش، زۆربەی وڵاتانی ئەورووپی کە هاوردەکاری وزەی ڕووسیان، ڕایانگەیاندووە کە پاڵپشتی لەم بڕیارەی ئەمریکا ناکەن.
حکومەتی ژاپۆن لە بڕیارێکی دیکەدا هەناردەی کەرەستەی پێویستی پاڵاوگەکانی نەوتی بۆ ڕووسیا قەدەغە کرد./.