بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ماریا زاخاروا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئەمریکای بە بەرپرسی دۆخی ئێستای ئۆکرانیا ناو برد.
ناوبراو وتی کە لە پاش هێرشی هەشت ساڵەی ئۆکرانیا بۆ دونباس هێرشە سەربازییەکانی ڕووسیا بە پێویست دادەنرا و هێرشەکان بە پێی پلانی دیاریکراو بەرەو پێش دەبرێن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی نایەوێت ئۆکرانیا داگیر بکات یان دەسەڵاتی ئەم وڵاتە بگۆڕێت.
زاخاروا وتی کە ئامانجی ڕووسیا داماڵینی چەکی ئۆکرانیا و ڕیشەکێشکردنی نازیسمە.
وتیشی کە وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی سەربازیی ناتۆ زیاترین بەرپرسیاریەتییان لە قەیرانی ئۆکرانیا دەکەوێتە ئەستۆ و ئەمریکا بەرپرسی سەرەکیی قەیرانەکەیە./.