بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕیاز حەداد لە کاردانەوەی بەرامبەر بە داواکەی بەرپرسانی باڵای ئۆکرانیا بۆ پێکهێنانی سوپایەکی نێودەوڵەتی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ڕووسیا و بانگهێشتکردنی کەسانی بیانی، وتی کە ئەم بڕیارە دەتوانێت ئۆکرانیا بکاتە ئیدلبە گەورەکەی ئەورووپا.
ناوبراو وتی: جیهان دەبێت لە مەترسییەکانی بوونی ئۆکرانیا بە ئیدلبە گەورەکەی ئەورووپا ئاگادار بێت کە مەترسیی بۆ ئاسایشی ڕووسیا، ئەورووپا و جیهان دەبێت.
باڵیۆزی سوریا جەختیکردەوە کە حکومەتی ئۆکرانیا بە پاڵپشتی وڵاتانی ڕۆژئاوا، دەرفەت و ئازادی زیاتر لە وڵاتانی ئەورووپی دەداتە تیرۆریستان.
ڕیاز حەداد وتی کە ئەو هێزانە بە چەکی ناتۆوە بۆ مسۆگەربوونی بەرژەوەندییە سیاسییەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا بەکار دێن.
پێشتر سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا هەواڵی دەستپێکردنی پێکهێنانی سوپایەکی نێودەوڵەتی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هێزەکانی ڕووسیای ڕاگەیاند./.