بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هاوکات لە گەڵ نزیکبوونەوەی وادەی سەردانەکەی سەرۆکی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ تورکیا بە سەدان کەس لە شاری ئیستەنبووڵ ئاڵای ئەو ڕژێمەیان سووتاند.
خۆپێشاندەران درووشمی مردن بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل یان بەرز کردەوە و ناڕەزایەتی خۆیان لە بەرامبەر سەردانەکەی ئێسحاق هرتزوگ دەربڕی.
ئامادەبووان لە گۆڕەپانی تەقسیمی ئیستەنبووڵ ئیدانەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا و ڕژێمی زایۆنیستییان کرد و جەختیان کردەوە کە تا دوایین دڵۆپی خوێنی خۆیان بەرگری لە ئامانجی پیرۆزی فەڵەستین دەکەن.
سەرۆکی ڕژێمی زایۆنیستی سبەی چوارشەممە، 9 ی ئادار، بە سەردانێکی دوو ڕۆژە دەگاتە ئەنکەرە و بڕیارە لە کۆشکی کۆماری لە لایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغانەوە بە فەرمی پێشوازیی لێبکرێت./.