بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یارییەکانی قۆناغی دووەمی خولی نایابی تۆپی دەستی یانەکانی عێراق بەردەوامەو دوای کۆتایی هاتنی گەڕی ۱٤ی یارییەکان و تۆمارکردنی سەرکەوتنێكی دیکە لە لایەن یانەی وەرزشی سلێمانیەوە، شیروان و هاوڕێکانی لە پلەی پێنجەمدا جێگیرتر بوون.
ریزبەندی گشتی خولی نایابی تۆپی دەستی یانەکانی عێراق پێش بەڕێوەچوونی یارییەکانی گەڕی پازدە بەم جۆرەیە:
۱ـ شورتە ٤۲ خاڵ
۲ـ جەیش۳۹ خاڵ
۳ـ دیالە ۳۳ خاڵ
٤ـ حەشدی شەعبی ۳٠خاڵ
٥ـ سلێمانی ۲٦ خاڵ
٦ـ تەعاون ۲۱ خاڵ
۷ـ بەلەدیەی بەسرە ۱۸خاڵ
۸ـ کەربەلا ۱٦ خاڵ
۹ـ کوفە ۱۳ خاڵ
۱٠ـ موسەییەب ۷خاڵ
۱۱ ـ کوت ۳ خاڵ
۱۲ـ خلیج ۱ خاڵ.