بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەو کاروانە لۆجستییەی هێزەکانی هاوپەیمانی ئەمریکی لە پارێزگای زیقار لە باشوری عێراق لە ڕێگای بۆمبێکی چێندراوەوە کراوەتە ئامانج.
سەرچاوە خۆجێیەکان ڕایانگەیاندووە کە بۆمبەکە لە نزیک پردی فەهەد لە ناوچەی بەتحای ڕێگای نێودەوڵەتی پارێزگای زیقار بە کاروانی هێزەکانی هاوپەیمانی ئەمریکیدا تەقیوەتەوە.
کاروانەکە لە بەسرەوە بەرەو بەغدای پایتەخت جوڵەی پێکرابوو.
بە وتەی سەرچاوەکان، ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی ئەو کاروانە زیانی پێگەیشتووە./.