بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی کە پەیوەندییەکی هاوسەنگ لە گەڵ وڵاتانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای جیهان بە یەکەمایەتی سیاسەتی دەرەوەی ئێمە دادەنرێت.
ناوبراو بە ئاماژە بە دانوستانەکانی ڤیەننا وتی: لە هەنگاوی یەکەمدا پووچەڵکردنەوەی کاریگەری گەمارۆکانمان پەیرەو کرد و لە هەنگاوی دووەمدا بە دانوستان و ڕەچاوکردنی پێگە و بەرژەوەندییەکانی ئێران هەوڵی نەمانی گەمارۆکان دەدەین.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: لە دانوستانەکانی ناوەکی بە پێی بنەما و چوارچێوەی دیاریکراوی ڕێبەری مەزنی شۆڕسی ئیسلامی ئێران هەنگاومان ناوە و لە هیچ هێڵێکی سووری خۆمان پاشەکشەمان نەکردووە و نایکەین./.