بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەیسەڵ مێقداد وەزیری دەرەوەی سوریا لە چاوپێکەوتنی کەناڵی المیادین ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی لە شەڕی دژ بە تیرۆر خۆڕاگریی کردووە و سەرکەوتنی بە دەست هێناوە.
ناوبراو هەروەها وتی کە تەل ئەبیب ئەوە بزانێت سوریا بە دڵنیاییەوە وەڵامی هێرشەکانی دەداتەوە و توانای وەڵامدانەوە هەیە و وەڵامەکەش لای سوریایە.
وەزیری دەرەوەی سوریا وتی کە هێرشەکەی ئەم دواییەی ڕژێمی زایۆنیستی لە پاش هێرشەکەی داعش بووە.
مێقداد وتی کە ئێمە بە هەر هەوڵێک خاکی خۆمان لە ژێر دەستی گرووپە تیرۆریستییەکان ئازاد دەکەین.
ناوبراو وتی کە داگیرکارانی ئەمریکی هێشتا لە ناوچەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریان و ئەگەر خۆڕاگری سوریا نەدەبوو، وڵاتانی ڕۆژئاوا بە سەر تەواوی جیهاندا زآڵ دەبوون.
وەزیری دەرەوەی سوریا سەبارەت بە شەڕی ئۆکرانیا ڕایگەیاند کە تیرۆریستانی باکوری سوریا ڕەوانەی ئەو وڵاتە دەکرێن.
فەیسەڵ مێقداد وتی کە ڕووسیا وڵاتێکی گەورەیە و بە ئامانجە دیاریکراوەکانی لە ئۆکرانیا دەگات.
ناوبراو ستایشی ڕۆڵی حیزبوڵڵای لوبنانی کرد و وتی کە ئێران دوژمنی عەرەبەکان نییە و کاتێک ئاسوودە دەبین کە پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتانی عەرەبی و ئێران دەست پێبکاتەوە./.