بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا ڕایگەیاند کە وڵاتانی ڕۆژئاوا بە هۆی ڕانەگەیاندنی ناوچەی دژە فڕین و پێنەدانی فڕۆکەی شەڕکەر بە ئۆکرانیا، بەرپرسی زیانەکانی ئەم شەڕەن.
ڤلۆدیمیر زیلنسکی ڕەخنەی لە وڵاتانی ڕۆژئاوا گرت و وتی: 13 ڕۆژە تەنیا بەڵێن بە ئێمە دەدەن و دەڵێن هاوکارییەکان و فڕۆکەکان دەگات بەڵام هیچمان بە دەست نەگەیشتووە.
ناوبراو وتی: سەدان و سەدان هەزار کەس لە ئۆکرانیا بە هۆی ئەم دۆخەوە مەترسی مردنیان لە سەرە.
هاوکات سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن لە سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا لە داواکەی بۆ ئەندامبوون لە ڕێکخراوی ناتۆ پاشگەز بووەتەوە./.