بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە وتووێژی تەلەفوونیی حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە گەڵ سرگێی لاوڕۆڤ، هەر دوو لا سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، دانوستانەکانی ڤیەننا، گۆڕانکارییەکانی ئۆکرانیا و جیهان بیر و ڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.
هەر دوو لا بە ئاماژە بە سەردانەکەی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی بۆ تاران ڕایانگەیاند کە لە ئێستادا ئاژانس لە ڕاستە ڕێگای هاوکاری تەکنیکیدایە لە گەڵ ئێران و ڕێکەوتنێکی باش کراوە.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: ئێمە بە جیدی بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنێکی باش لە ڤیەننا هەوڵ دەدەین و تا ئێستا بەرەوپێشچوونی باش هەبووە بەڵام هەندێک لە بابەتەکان چارەسەر نەکراوە و پێویستی بە بڕیاری سیاسیی لایەنی ڕۆژئاوا هەیە.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی: گەیشتن بە ڕێکەوتن لە ڤیەننا دەتوانێت بەستێنی هاوکارییەکانی ئێران و وڵاتانی دیکە لە بوارە جیاجیاکان بە تایبەت لە گەڵ هاوبەشەکانی زیاتر بکات.
ناوبراو هەروەها جەختیکردەوە کە تاران لە یەک کاتدا دژی شەڕ و سەپاندنی سزا و گەمارپکانە و ئاشکرایە کە هاوکارییەکانی ئێمە لە گەڵ هیچ وڵاتێک بە تایبەت ڕووسیا نابێت کاریگەری لە گەمارۆکان وەربگرێت.
سرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیاش جەختی لە سەر پەرەپێدانی هاوکارییەکانی نێوان مۆسکۆ و تاران بە تایبەت لە بواری ئابوری و بازرگانی کردەوە./.