بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی «سەبا» کورتە فیلمی «لبخند ماسک/ زەردەخەنەی دەمامک» لە دەرهێنانی عەباس غەزالی، پاش بەشدار بوون لە ۲۰ فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی و وەرگرتنی چەن خەڵات لە وڵاتانی بەرازیل، ئەمریکای باشووری، ئیتالیا، ئەمریکا و ئێسپانیا لەم دواییانەدا توانیویەتی لە سی و یەکەمین فێستیڤاڵی فیلمی « CINEQUST FILM FESTIVAL»ی بەشدار ببێت.
سی و یەکەمین فێستیڤاڵی فیلمی « CINEQUST FILM FESTIVAL» یەکێک لە فێستیڤاڵە پەسەند کراوەکانی ئاکادیمیای ئۆسکارە کە بە مەبەستی دۆزینەوەی بەهرە شازەکان لە هەموو دونیادا لە ۱٦ تا ۲۹ی ئاگۆست لە «سیلیکۆن وەلی» شاری «سێن خۆزە»ی ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا بەڕێوە دەچێت و لە کۆتاییدا هەڵبژێردراوی باشترین کورته فیلم دەنێردرێتە ئاکادیمیای ئۆسکار.