بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئولاف شوڵتز ڕاوێژکاری ئەڵمانیا وتی کە هیچ پلانێکمان بۆ ڕاگرتنی هاوردەی نەوت و گاز لە ڕووسیاوە نییە.
ناوبراو وتی کە پێویستی ئەورووپا بە وزە بە بێ هاوردە لە ڕووسیاوە دابین ناکرێت.
شوڵتز سەبارەت بە سزادانی کەرتی وزەی ڕووسیا بە هۆی پرۆسە سەربازییەکانی ئەم وڵاتە لە ئۆکرانیا هۆشداریی دا و وتی: هاوردەی وزەی ڕووسیا بۆ دانیشتووانی ئەورووپا بە پێویست دادەنرێت.
ڕاوێژکاری ئەڵمانیا وتی: دابینکردنی وزەی ئەورووپا بۆ وەبەرهێنانی کارەبا، گەرما، گواستنەوە و پیشەسازی لە ئێستادا بە هیچ شێوازێک ناتوانێت دەستەبەر بکرێت و بۆ خزمەتگوزارییە گشتییەکان و ژیانی ڕۆژانەی خەڵک، گرنگییەکی زۆری هەیە.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ 147 دۆلار و هەروەها بەرزبوونەوەی لە سەدا 40 ی نرخی گاز لە ئەورووپا بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک، بووە هۆی ئەوەی کە بەرپرسانی ئەورووپا سەبارەت بە لێکەوتەکانی سزادانی کەرتی وزەی ڕووسیا بێنە دەنگ./.