بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە قەیرانی ئۆکرانیا وتی کە خەڵکی ئۆکرانیا وەک خەڵکانی ئەفغانستان، یەمەن و عێراق بوونەتە قوربانیی سیاسەتی شەیتانیی ئەمریکا.
ناوبراو وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران وەک چۆن کە ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ڕایانگەیاند بە دڵنیاییەوە دژی شەڕە و هەر ڕۆژ کە زووتر کۆتایی بە شەڕ بێت، لە بەرژەوەندی ناوچەکە و گەلانە و لە زیان و مەترسی و کێشەکانی خەڵک کەم دەبێتەوە./.