بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی سانا ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنیستی هێرشی مووشەکیی کردووەتە سەر ناوچەیەکی نزیک دیمەشق و هێرشەکەش لە لای باشوری بەیروتەوە کراوە.
سانا چەند وێنەیەکی ئەو هێرشەی بڵاو کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە نزیکەی کاتژمێر 5 ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ڕژێمی زایۆنیستی لە لای باشوری بەیروتەوە، چەندین ناوچەی نزیک دیمەشقی کردە ئامانج و سیستەمی بەرگری مووشەکیی سوریاش وەڵامی داوەتەوە.
هێرشەکە بووە هۆی کوژرانی 2 هاووڵاتی سوری و زیانێکی مادیشی بە خەڵکی ناوچەکە گەیاندووە./.