بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە شاری سلێمانی، سێ ناوبژیوانی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی تۆپی سەرمێز ، نەریمان عەبدولا و فوئاد عهبدولموحسین و رێگر ئەحمەد ،تاقیکردنەوەی ناوبژیوانی تۆپی سەرمێز ئەنجام دەدەن بۆ وەرگرتنی هێمای (بلو باج) کە بەرزترین ئاستی ناوبژیوانی یارییەکەیە.
تاقیکردنەوەی ئەو سێ ناوبژیوانە لە پەراوێزی پاڵەوانێتییەکی نێودەوڵەتی تۆپی سەرمێز دەبێت کە بڕیارە لە ناوەراستی ئەم مانگە لە شاری سلێمانی بەڕێوەبچێت .
پاش تاقیکردنەوەکە ناوبژیوانانی ناوبراو لە ماوەی یەک ساڵ سێ پالەوانێتی لە دەرەوەی عێراق بەڕێوەدەبەن و دواتر بڕیار لەسەر وەرگرتنی ئەو هێمایە دەدرێت لەسەریان .