بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دوناڵذ ترەمپ سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا شەوی یەک شەممە لە لێدوانێکدا داوایکرد کە ڕووسیا بە فڕۆکەی ئێف 22 کە ئاڵای چینی لە سەرە، بۆردومان بکرێت.
ناوبراو پێشنیاری کرد کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەم شێوازە بۆردومانی پێگەی هێزە سەربازییەکانی ڕووسیا لە ئۆکرانیا بکات.
سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا وتی کە ئەگەر لە دەسەڵات دەبووم لە ڕێگای گەمارۆ نەوتییەکانی سەر ڕووسیاوە پارەی زیاترم بۆ ئەمریکا بە دەست دەهێنا.
ترەمپ داوایکرد کە بە هۆی هێرشی سەر ئۆکرانیاوە هیچ وڵاتێک نەوتی ڕووسیا نەکڕێت.
وتیشی کە ئەگەر سەرۆک کۆمار دەبووم ڕووسیا هێزی ئەوەی نەبوو هێرش بکاتە سەر ئۆکرانیا./.