بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کورتە فیلمی «بی» لە نووسینی مێهرەگان شەمس و دەرهێنانی مەهدی سەفەوی بەرهەمی هاوبەشی ئێران و ڕووسیا لە شەشەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی «زیلانت کازان»ی هەڵبژێردرا.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی «زیلانت کازان» بە مەبەستی ناسینی فیلمسازە بەهرەمەندەکان، گەڕان بە دوای جۆر و ژانێرە هونەرییە نوێکان، دەرفەتێکی تایبەت بۆ پێوەندی نێوان نووسەران و بینەران، بە مەبەستی باسکردنی کێشەکانی تایبەت بە خەڵک و دۆزینەوەی ڕێگا چارە بۆ چارە سەر کردنیان و پرۆپاگەندە و بانگەشە لە بازاری جیهانی فیلم پێک بهێنێت.
داریا شولۆکووا و پائۆل کۆرچفێسکی لە کۆرتە فیلمی «بی»دا ڕۆڵیان گێڕاوە. لە پۆختەی چیرۆکی ئەم کورتە فیلمەدا هاتووە: «هاوڕێکەی ساشا باسی ڕووداوێکی سەر سوڕهێنەری بۆ دەکات، بەڵام ڕووداوەکە بۆ ساشا ئاڵۆزتر لەوەیە.
ئەندامانی بەشداربوو لەم فیلمەدا:
دەرهێنەر: مەهدی سەفەوی، نووسەر: مێهرەگان شەمس، فیلمهەڵگر: ویچسلاڤ مۆتۆ، دەنگ هەڵگر: یووگنی موورزیکۆف،