بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی تەندرووستی فەڵەستین ڕایگەیاند کە ” یامن ناز جەفاڵ ” تەمەن 16 ساڵە لە شاری ئەبودیس لە قودسی داگیرکراو بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی شەهید کراوە.
زایۆنیستەکان هێرشیان کردووەتە سەر شاری ئەبودیس و بەو هۆیەوە شەڕ و پێکدادانی زۆر ڕووی داوە و لە ئاکامی ئەوەش ئەو مێرمنداڵە فەڵەستینییە شەهید کرا.
حازم قاسم وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە شەهیدکردنی ئەو مێرمنداڵە تاوانێکی شەڕە و ڕواڵەتی تیرۆریستیی ڕژێمی زایۆنیستی و سەرکردەکانی پیشان دەدات.
ناوبراو وتی کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبێت بۆ سزادانی سەرکردە تاوانبارەکانی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی هەوڵەکانیان دەست پێبکەن./.