بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی شەمخانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بە ئاماژە بە سیاسەتی ڕوونی کۆماری ئیسلامی ئێران و پێداگری شاندی دانوستانکاری ئەم وڵاتە لە سەر ئەو سیاسەتە و هێڵە سوورەکانی، وتی: ئاسۆی بەردەم دانوستانەکانی ڤیەننا بە هۆی دواخستنی بڕیاری سیاسیی واشنتن ناڕوونە.
ناوبراو وتی کە بۆ دانوستانکارانی ئێران چارەسەرکردنی بابەتە گرنگەکان وەک یەکەمایەتی دادەنرێت کە هێڵی سووری کۆماری ئیسلامی ئێرانیشن.
شەمخانی جەختیکردەوە کە گەیشتن بە ڕێکەوتنێکی بەهێز پێویستی بە دەستپێشخەری نوێ لە لایەن بەشداربووانی دانوستانەکانەوە هەیە./.