بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی باقری بڕیارە ئەمشەو بگەڕێتەوە تاران و سەردانەکەشی بە سەردانێکی کورت ڕاگەێندراوە بەڵام کۆبوونەوەکانی ڤیەننا لە ئاستی نافەرمی و کارناسی بەردەوام دەبێت.
ئەگەرچی دانوستانەکانی ڤیەننا بەرەوپێشچوونی بەرچاوی هەبووە بەڵام چەند بابەتێکی گرنگ ماوەتەوە کە هێشتا یەکلایی نەبووەتەوە و ئەمەش گەیشتن بە ڕێکەوتنی دواخستووە. لە ئێستاشدا بڕیاری سیاسیی واشنتن لە وەڵامدانەوەی داواکارییەکانی ئێران و کۆمەڵەی وڵاتانی 1+4 دەتوانێت کاتی واژۆکردنی هەر ڕێکەوتنێک پێش بخات./.