بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گوێرەی ڕاگەیاندنی فەرمی ماڵپەڕی وێنەگری(فۆکۆس) وێنەی «دایک» بەرهەمی میلاد حامد، وانە بێژی وێنەگری ئەنجوومەنی سینەمای لاوانی ئەنزەلی لە فێستیڤاڵی «بریستۆل»ی بەریتانیا وەرگیرا.
ئەم فێستیڤاڵە کە یەکێک لە پێشهاتە بەنرخەکانی بواری وێنەگری لە جیهاندا لە سێ بەشی «PID color»، «PID monochrom» و سروشت «ND» لە ژێر چاودێری فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی هونەری وێنەگری (فیاپ)دا و ئەنجوومەنی وێنەگرانی ئەمریکا (PSA)دا بەڕێوە دەچێت.
جێی ئاماژەیە بەگشتی ۲۹ وێنە لە وێنەگرانی ئەندام لە کلووپی وێنەیی فۆکۆس لەم فێستیڤاڵەدا وەرگیراون و وێنە وەرگیراوەکان لەم فێستیڤاڵەدا پاش هەڵسەنگاندنی پلەی نێودەوڵەتی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی هونەری وێنەگری(FIAP)و ئەنجوومەنی وێنەگرانی ئەمریکا (PSA)یان پێدەدرێت.
میلاد حامد چالاکی خۆی لە بواری وێنەگری دا لە ساڵی ۱۳٨٥ دەستپێکرد و پێشتر ناوبژیوانی فێستیڤاڵە ناوخۆییەکان لە ساڵی ۱۳۹۷ بووە. میلاد خەڵاتی زۆری لە فێستیڤاڵ و پێشانگا جۆراوجۆرەکانی دونیا بە دەست هێناوە و لە ساڵی ۱۳۹٤ تا ئێستە لە گەڵ ئەنجوومەنی سینەمای لاوانی ئێران هاوکاری دەکات.