بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم فێستیڤاڵە ئەندامی یەکێتی فیلمەکانی منداڵانی ئەورووپا (ECFA) یە.
کورتە فیلم: «خورشید گرفتگی / خۆرگیران» دەرهێنانی ڕەها ئەمیر فەزلی و عەلیڕەزا قاسمی
فیلمی سینەمایی «بچە گرگهای درە سیب/ بێچووە گورگەکانی دۆڵی سێو» لە دەرهێنانی فەرەیدون نەجەفی، «سیارک» دەرهێنانی مەهدی حسێنی وەند، بە نوێنەرایەتی ئێران لەم فێستیڤاڵەدا بەشدارن.
سی و نۆیەمین فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی منداڵ و تازەلاوی «باف» لە ۱۹ تا ۲٥ی مارس لە شاری مالمۆی سوێد بەڕێوە دەچێت.