بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەڕێوەبەری نووسینگەی المیادین لە مۆسکۆ ڕایگەیاند کە مۆسکۆ داوای نێوەندگێڕیی ڕژێمی زایۆنیستیی ڕەتکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە پێویست بەو کارە ناکات.
پەیامنێری ئەو کەناڵەش ڕایگەیاندووە کە بانگەشەی زایۆنیستەکان بۆ هەبوونی پەیوەندییەکی باشتر لە گەڵ ڕووسیا هێندە ڕاست نییە و ناڕەزایەتی مۆسکۆش بە هۆی ئەوەیە کە ئەم ڕژێمە ڕووداوەکان بە پرسە نەتەوەیی و ئائینییەکانەوە گرێ دەدات.
بە وتەی پەیامنێرەکەی المیادین، مۆسکۆ بە تەل ئەبینی ڕاگەیاندووە کە تەنیا نێوەندگێڕیی کۆتایی هێنانی پرۆسە سەربازییەکان ئەوەیە کە گوشار بخرێتە سەر ئۆکرانیا بۆ قبووڵکردنی مەرجەکانی ڕووسیا.
ڕاشیگەیاندووە کە مۆسکۆ بە ڕاشکاوانە بە نەفتالی بێنت سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستیی ڕاگەیاندووە کە پێویست بە نێوەندگێڕیی ئەو ڕژێمە نییە لە بەر ئەوەی کە شاندەکانی ڕووسیا و ئۆکرانیا لە بیلاڕووس ڕاستەوخۆ دانوستان دەکەن./.