بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، «خرچنگ/قرژاڵ» ئەنیمەیشێنێکە لە ۱۱ خولەکدا لە دەرهێنانی شیوا سادق ئەسەدی و نوێترین ئامادەبوونی نێودەوڵەتی لە شانزەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلم و فیلمە سەربەخۆکانی «داکا» تاقی دەکاتەوە.
ئەم ئەنیمەیشێنە کە بەرهەمی ساڵی ۱۳۹٨ی هەتاوییە بڕیارە لە گەڵ حەوت کورتە فیلمیتری وڵاتانی هێندووستان، بەنگلادیش و ئەردەن کاژێر ٥ی پاشنیوەڕۆی سێشەمە ۱ی مارسی ۲۰۲۲ بەڕێوە بچێت.
ئەم فێستیڤاڵە دووساڵانە نێودەوڵەتییەگرینگە ئاسیاییە لە ساڵی ۱۹٨٨ وەک یەکەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلم دەستیپێکردوە و ئستاش یەکێک لە گرینگترین فێستیڤاڵەکانی کورتە فیلم، فیلمی سەربەخۆ لە باشووری ئاسیادا دێتە ئەژمار.
ئامانجی بەڕێوەچوونی ئەم فێسیڤاڵە پێکهێنانی بوارێک بۆ یەکگرتوویی و تێگەیشتنی باشتر لە نێوان فیلمسازە سەربەخۆکانی کورتە فیلم و بەڵگە فیلمی ئاسیا و هەموو جیهانە.
شانزەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلم و سەربەخۆکانی داکا لە ۲٥ی فێبرییە تا ٤ی مارسی ۲۰۲۲ لە شاری داکا پێتەختی وڵاتی بەنگلادیش بەشێوازی ئامادە بوون و ئۆنلاین بەڕێوە دەچێت.
ئەم ئەنیمەیشێنە تا ئێستە توانیویەتی خەڵاتی تایبەتی لێژنەی ناوبژیوانانی هەژدەیەمین فێستیڤاڵی ئەنیمەیشێنی هیرۆشیمای ۲۰۲۰، خەڵاتی زێڕینی باشترین فیلم لە ڕوانگەی بەردەنگەکان و دیپلۆمی شانازی ناوبژیوانانی حەڤدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمەکانی «دێرسیدێن»ی ئەڵمانیا و خەڵاتی تایبەتی لێژنەی ناوبژیوانانی حەڤدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمەکانی «لاگۆ»ی وڵاتی ئیتالیا لە پێشینەی خۆیدا تۆمار کردووە.