بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەقی پەیامەکەی نەسروڵڵا ڕەشنودی بەم شێوازەیە:
بەڕێز محەممەد حاجی مەحمود
سەرۆکی پارتی سۆسیاڵ دیمۆکراتی کوردستان – عێراق
لە گەڵ سڵاو و ڕێز
بە بۆنەی بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی کۆنگرەی حەوتەمی پارتی سۆسیاڵ دیمۆکراتی کوردستان و هەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان وەک سەرۆکی ئەم پارتە، پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی بەڕێزتان و سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانی پارتەکەتان دەکەم.
سەرکەوتنی بەردەوامی بەڕێزتان و تەواوی ئەندامانی پارتی سۆسیاڵ دیمۆکرات لە خودای گەورە داواکارم.
هیوادارم بە سەرۆکایەتی بەڕێزتان گەشەی زیاتری پەیوەندیی باشی پارتی سۆسیاڵ دیمۆکراتی کوردستان لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران لە بوارە جیاجیاکان ببینین.
نەسروڵڵا ڕەشنودی
سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران – هەولێر