بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جۆبایدن لە یەکەم وتاری ساڵانەی لە کۆنگرێس سەبارتە بە ئۆکرانیا، ئەم وڵاتەی لە گەڵ ڕووسیا لێ تێکچوو و ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە گاڵتەوە باسی ناوبراو بکەن.
ناوبراو لە وتارەکەیدا ڕایگەیاند: چۆن بە شوێنێک گەیشتووین کە پوتین بڕیار دەدات هێرش بکاتە سەر ڕووسیا؟ شتی وەها لە کاتی شەڕی دووەمی جیهانییەوە تا ئێستا ڕووی نەداوە.
بایدن پێشتریش وشەی ئێرانییەکانی لە جێی خەڵکی ئۆکرانیا بەکارهێنا./.