بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی شەمخانی ئەمڕۆ شەممە 5 ی ئاداری 2022 لە تویتێکدا سەبارەت بە دانوستانەکانی ئێران و سعوودیە و لە پاش لێدوانەکانی بن سەلمان جێنشینی سعوودیە سەبارەت بە پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی، ڕایگەیاند: بەشداری چالاک و بەپلانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە وتووێژە دووقۆڵییەکان لە گەڵ سعوودیە بە میوانداری عێراق، پیشاندەری ستراتیژ و بنەمای تارانە بۆ هاوکاری و دۆستایەتی لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ لە پێناو دابینکردنی بەرژەوەندییە دووقۆڵی و ناوچەییەکان.
ناوبراو ڕایگەیاند کە نابێت ئەوە لە بیر بکرێت کە ڕژێمی زایۆنیستی گەورەترین دوژمنی جیهانی ئیسلام و عەرەبە.
تا ئێستا چوار گەڕی دانوستانەکانی ئێران و سعوودیە لە بەغدا بەڕێوەچووە./.