بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا ئەمڕۆ شەممە متمانەی دایە ستیڤن فیگن وەک باڵیۆزی نوێی ئەم وڵاتەی لای حکومەتی دەست لە کار کێشراوی یەمەن کە لە ڕیازی پایتەختی سعوودیەوە چالاکی دەکات.
جۆبایدن پێنج مانگ بەر لە ئێستا فیگنی بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان کردبوو کە لە ئەنجومەنی پیرانەوە دژایەتی دەکرا بەڵام ئەمڕۆ لە لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە دەنگدان دەستیپێکرد و فیگن ڕێگاچارەکانی کۆتایی هێنان بە شەڕی یەمەنی باس کرد.
ناوبراو پێشتر سەرکۆنسووڵی ئەمریکا لە هەولێر بووە و پاش ئەوەش وەک جێگری باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا چالاکی کردووە.
بەڕێوەبەری کاروباری ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش پۆستێکی دیکەی پێشتری فیگن بووە.
لە سەر دۆسیەی تیرۆری شەهید قاسم سولێمانی، ناوی فیگن لە لیستی سزاکانی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێراندایە لە گەڵ ناوی کەسانی وەک دوناڵد ترەمپ و مایک پۆمپیۆ./.