بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە هەواڵێکی ئەمڕۆ شەممەی کەناڵی جزیرەدا هاتووە کە کۆریای باکور مووشەکێکی نوێی بەرەو دەریای ڕۆژهەڵات تاقیکردووەتەوە بەڵام ئاماژەی بە جۆری ئەو مووشەکە نەداوە.
ئەمەش نۆیەم تاقیکردنەوەی مووشەکیی کۆریای باکورە لە ساڵی 2022 کە هێشتا جۆر و وردەکارییەکانی ئاشکرا نەکراوە.
ژاپۆن ڕایگەیاندووە کە ئەو مووشەکە 550 کیلۆمەتر بەرز بووەتەوە و لە مەودای 300 کیلۆمەتری لە ئامانجەکەی داوە.
یەک شەممەی ڕابردووش بە هەمان شێوە هەواڵی تاقیکردنەوەیەکی گوماناویی کۆریای باکور بڵاو کرایەوە.
شارەزایان دەڵێن کە تاقیکردنەوەکان ڕەنگە مووشەکی بالستی بن./.