بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤلادیمیر پوتین ڕایگەیاند کە ڕووسیا هەوڵی ئەوەیدا کە کێشە ناوخۆییەکانی ئۆکرانیا لە نێوان هێزەکانی حکومەت و بەشی خۆبەڕێوەبەری دونباس بە شێوازی ئاشتیانە چارەسەر بکرێت و پێویست بوو کە خەڵک بتوانن بە زمانی ڕووسی قسە بکەن و مافی ژیانیان هەبێت بەڵام ڕژێمی کیێف بەربەستی دەخستە بەردەم ئەوان.
ناوبراو وتی: خەڵکی دونباس سەگی بەرەڵا نین، 13 تا 14 هەزار کەس لەوان لە لایەن هێزەکانی ئۆکرانیاوە کوژران بەڵام وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ ماوەی هەشت ساڵ بێدەنگ بوون.
پوتین هەڵوێستی وڵاتانی ڕۆژئاوای لە بەرامبەر ئۆکرانیا بە شانۆیەکی پێکەنیندار ناو برد و وتی کە ڕووسیا ناتوانێت هەڕەشەکانی دژ بە ئاسایشی نیشتمانیی خۆی لە بەرچاو نەگرێت.
سەرۆک کۆماری ڕووسیا هێزەکانی ئۆکرانیای بەوە تۆمەتبار کرد کە خەڵکی سڤیل وەک قەڵغانی مرۆیی بەکار دێنن و ئەوان بەرەو لای هێزەکانی ڕووسیا دەنێرن بەڵا ئەم کارەیان سوودی نییە.
پوتین وتی کە ئەگەر سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا بەم شێوازە بەردەوام بێت، دۆخی وڵاتبوونی ئۆکرانیا دەچێتە ژێر پرسیارەوە./.