بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئۆکرانیا هەواڵی گیان لە دەستدانی کەسێکی لەو وڵاتە بە هۆی کێشەی نەخۆشی دڵەوە ڕاگەیاند.
لە ڕاگەێندراوێکی باڵیۆزخانەی ئێراندا هاتووە: بە پشت بەستن بە زانیارییەکانی پۆلیسی ئۆکرانیا وێڕای هاوخەمی خۆمان، ڕایدەگەێنین کە هاووڵاتییەکی ئێرانی بە ناوی ” محەممەد موحسین شوشتەریان ” کوڕی نەسروڵڵا و تەمەن 51 ساڵە لە کاتی دەرچوونی لە شاری خارکێف تووشی کێشەی دڵ بووە و سەرەڕای هاوکاری سەرەتایی پزیشکی، گیانی لە دەست داوە.