بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی یەمەن (سەنعا) کۆبوونەوەیەکی نائاسایی سەبارەت بە بەردەوامی گەمارۆ و هێرشەکانی هاوپەیمانی سعوودیە و ڕێگری لە گەیشتنی سووتەمەنی بۆ ئەم وڵاتە بەڕێوە برد.
یەحیا ڕاعی سەرۆکی پەرلەمانی یەمەن لەو کۆبوونەوەدا وتی کە وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی سعوودیە لە بەرامبەر چاوی جیهانیان و بە ئاشکرا دەست بە سەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکاندا دەگرن و سەرەڕای ئەمەش هەوڵ دەدەن کە حکومەتی سەنعا تۆمەتبار بکەن.
ناوبراو داوای لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە بە ناردنی شاندێک بۆ یەمەن ئاگاداری ڕێژەی ئەو کارەساتە مرۆییە بێت کە لە ئاکامی بەردەوامی گەمارۆ و هێرشەکانی هاوپەیمانی سعوودیەوە ڕووی داوە.
ڕاعی داوای لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش کرد کە ئاوڕێک لە دۆسیەی مرۆڤدۆستانەی یەمەن بداتەوە ئەگەر یەک لە سەر چواری دۆسیەی ئۆکرانیاش بێت.
سەرۆکی پەرلەمانی یەمەن ئەمریکا و وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی سعوودیەی بە بەرپرسی ئەم دۆخە مرۆییەی یەمەن ناو برد و جەختی لە سەر کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی سەنعا و بەندەری حۆدەیدە کردەوە./.