بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕافائیل گروسی بە مەبەستی وتووێژ لە سەر بەردەوامی هاوکارییە تەکنیکییەکانی ئاژانس و ئێران گەیشتە تاران و لە لایەن بهێروز کەماڵوەندی جێگر و وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ناوەکیی ئێران پێشوازیی لێکرا.
ناوبراو بڕیارە ئەمڕۆ لە گەڵ محەممەد ئیسلامی جێگری سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناوەکی ئێران کۆببێتەوە.
کۆبوونەوە لە گەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرنامەیەکی دیکەی سەردانەکەی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکییە بۆ تاران./.