بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی ئەمڕۆ شەممە لە گەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبووە.
ڕافائیل گروسی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی کە بە یاوەری شاندێک بۆ تاوتوێکردنی بەردەوامیی هاوکارییە تەکنیکییەکانی نێوان ئێران و ئاژانس لە تارانە، ئەمڕۆ شەممە 5 ی ئادار لە گەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان کۆبووە. ئەمە دووەم کۆبوونەوەی ناوبراوە لە گەڵ ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران.
ناوبراو هەر ئەمڕۆ لە گەڵ محەممەد ئیسلامی جێگری سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناوەکی ئێران کۆبووە. ئیسلامی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە دەبێت سەرجەم دۆسیەکانی دژ بە ئێران لە ئاژانس دابخرێت./.