بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤیاچسڵاو ڤلۆدین سەرۆکی پەرلەمانی ڕووسیا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا ئەم وڵاتەی بە جێهێشتووە.
ناوبراو وتی کە ڤلۆدیمیر زیلنسکی سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا لەم وڵاتە هەڵهاتووە و چووەتە وڵاتی پۆڵەندا.
ئەو بەرپرسەی ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە شوێنێک لە شاری لویۆ بۆ سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا و یاریدەدەرەکانی دابین کراوە./.