بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤلادیمیر پوتین ئەمڕۆ هەینی جەختیکردەوە کە مۆسکۆ هیچ نیازێکی خەراپی بەرامبەر بە وڵاتانی دراوسێ نییە.
ناوبراو وتی: ئێمە بەردەوام ئەوەمان سەلماندووە و دیسانەوە جەختیشی لە سەر دەکەینەوە، ئەگەر کەسێک نەیەوێت لە چوارچێوەی هاوکارییەک لە گەڵ ئێمە ڕا بێت و لەم ڕێگایەدا زیان بە خۆی و ئێمە بگەێنێت، لە هەر حاڵەتێکدا ئێمە ئەرکی خۆمان جێبەجێ دەکەین.
سەرۆک کۆماری ڕووسیا جەختیکردەوە کە حکومەتەکەی تەنیا وەڵامی هەڵسووکەوتی نەرێنیی وڵاتانی دیکە دەداتەوە.
پوتین وتی: هەر هەنگاوێکی ئێمە وەڵامێکە لە بەرامبەر هەڵسووکەوتی وڵاتانی دیکە لە دژی ڕووسیا و پێم وایە هەمووان دەبێت بیر لەوە بکەنەوە کە چۆن پەیوەندییەکان ئاسایی بکەنەوە و بە ئاسایی هاوکاری یەکتر بکەن./.