بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەیسەڵ مێقداد وەزیری دەرەوەی سوریا جەختیکردەوە کە ئەگەر شەڕی ئۆکرانیا درێژەی هەبێت، وڵاتانی ڕۆژئاوا بەرپرسی سەرەکی دەبن.
ناوبراو کاریگەرییەکانی شەڕی ئۆکرانیای وەک زیانە مرۆییەکان، لەناوچوونی ژێرخان و ئابوریی ئەم وڵاتە بە تاوانی ڕێکخراوی ناتۆ و وڵاتانی ڕۆژئاوا ناو برد.
وەزیری دەرەوەی سوریا وتی: تێوەگلان و بەشداری هەر وڵاتێک لەم شەڕەدا زیان بە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان و پێگەی نێودەوڵەتی ئەو وڵاتە دەگەێنێت.
پێشتر نووسینگەی سەرۆک کۆماری سوریا ڕایگەیاندبوو کە دیمەشق پاڵپشتی لە هەڵوێستی ڕووسیا لە بەرامبەر ئۆکرانیا دەکات./.