بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە کاتێکدا کە دانوستانکارانی وڵاتانی فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا گەڕاونەتەوە پایتەختەکانی خۆیان، عەلی باقری دانوستانکاری باڵای ئێران و شاندی یاوەری لە ڤیەننا ماونەتەوە.
دانوستانکارانی ئەورووپی بڕیارە لە گەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتانی خۆیان تاوتوێ دوایین دۆخی دانوستانەکانی ڤیەننا بکەن و بڕیاری سیاسی خۆیان سەبارەت بە تەوەری دانوستانەکانی ڤیەننا دەربکەن.
ئەوان بڕیارە لە زووترین کاتدا بۆ ڤیەننا بگەڕێنەوە و بەمەش وتووێژی گەیشتن بە ڕێکەوتن دەست پێدەکاتەوە، هەرچەندە تا گەڕانەوەی ئەوانیش وتووێژەکان بەردەوام دەبێت./.