بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەندێک لە فێستیڤاڵەکانی کورتە فیلم و بەڵگە فیلمی جیهان بە بڵاو کردنەوەی نامیلکە یان لە ڕێگای گۆڕینی ڕەنگی لۆگۆکەیان بۆ ڕەنگی ئاڵای ئۆکراینا و هەشتەگی #standwithukraine لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لایەنگری خۆیان بۆ وڵاتی ئۆکرانیا دەربڕی.
فێستڤاڵی کورتە فیلم و بەڵگە فیلم: کراکۆف، ڤییەنا، زینەبی، ئیدفا، D.M.Z و … لەو فێستیڤاڵانەن کە هەڵوێستی خۆیان لە بەرانبەر هێرشەکانی ڕووسیادا دەربڕی.
ئاکادێمیای فیلمی ئۆکراینا داوای لە «ئۆریماژ» ڕێکخراوی پشتیوانی یەکێتی ئەورووپا لە بەرهەمە هاوبەشە سینەماییەکان کردووە کە ڕووسیا لە بەرنامەکانی پشتیوانی و بەرهەمهێنانی هاوبەش لە گەڵ وڵاتانی ئەورووپی دەر بکرێت.
هەروەها داوا لە «فیاپ» کراواە فێستیڤاڵی فیلمی مۆسکۆ لە ڕیزی فێستیڤاڵە پەسەند کراوەکانی خۆی وەدەر بخات.
ئاژانسی دەوڵەتی فیلمی ئۆکرایناش بە ناردنی نامەیەک بۆ فێستیڤاڵەکانی کان، ڤێنیز، کارلۆی، واری و فێستیڤاڵەکانیتر داوای کردووە فیلمسازەکانی ڕووسیا بخەنە گەمارۆوە.
لەم نامەیەدا داوا لە بەڕێوەبەرانی فێستیڤاڵە بەناوبانگە جیهانییەکان کراوە بەرگیری لە بەشداری فیلمە ڕووسیەکان لە بەرنامە کێبڕکێیی و ناکێبڕکێییەکان بکەن.