بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد مەهدی ئیسماعیلی وەزیری ڕۆشنبیریی کۆماری ئیسلامی ئێران کە سەردانی بەیروتی کردووە لە گەڵ شاندەکەی یاوەری لە گەڵ سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان کۆبووە.
لەو کۆبوونەوەدا کە بە ئامادەبوونی سەید محەممەد جەلال فیروزنیا باڵیۆزی ئێران لە لوبنان بەڕێوەچوو، شاندەکەی ئێران و ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان سەبارەت بە داهاتووی پەیوەندییە ڕۆشنبیری و زانستییەکانی نێوان ئێران و لوبنان بیر و ڕایان ئاڵوگۆڕ کرد./.